.گۆڤاری زەند یەکێکە لەو گۆڤارە پێشەنگانە کە لە بواری لێکۆڵینەوە و زانستدا لە باکوور دەرچووە. زەند بە درێژاییی تەمەنی خۆی میوانداری بۆ گەڵێک رۆشنبیری کوردیی کردووە و بووەتە جێگای گفتوگۆوە زانستییەکان لەسەر زمان و ئەدەب و مێژوو و فەرهەنگی کوردی
.زەند یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٤دا دوو ژمارەی وەکوو ژمارەکانی تاقیکردنەوە دەرچوون. پاشان لە ساڵی ١٩٩٦دا بە شێوەیەکی پێریۆدیک دەست بە چاپکردن کردووە و تا ساڵی ١٩٩٨ شەش ژمارەی بڵاو کراوەتەوە. بەهۆی هەل و مەرجی ئەو کاتەوە تا ٦ ساڵ ڕاگێراوە و لە ٢٠٠٤دا دیسان دەستی بە چاپکردن کردووەتەوە. لە ٢٠٠٤ەوە تاکو ئێستا ٢٦ ژمارە لە زەند بڵاو بووەتەوە و بە گشتی لە ساڵی ١٩٩٦وە تاکو ئێستا ٣٤ ژمارەی لێ دەرچووە. گۆڤاری زەند هێشتاش ساڵانە دوو ژمارەی لە لایەن ئەنستیتۆی کوردی لە ئەستەمبوڵ دەردەخرێت. ژمارەیەکی لە بەهار و ژمارەی دیکەش لە پاییز بڵاو دەبێتەوە
ئەنستیتۆی کوردی لە ئەستەمبوڵ لە ساڵی ٢٠٠٤دا دەستی کرد بە چاپکردنی گۆڤارێک بە ناوی فێرنامە کە تایبەت کرابوو بە مامۆستا و قوتابیانیی خۆی. لەم گۆڤارەدا بێجگە لە بەرهەم و وتارەکانی قوتایبیان و مامۆستایان، بابەتگەلی پەیوەندیدار بە کولتوور و هونەری کوردیش شوێنی خۆیان گرتووە. هەروەها لەم گۆڤارەدا لەگەڵ راهێنانەکانی فێرکردنی کوردی، ئەو وتارانەش بڵاو دەبنەوە کە لەبارەی ڕێ و ڕێبازی فێرکردنەوە نووسراون. ئەو کەسانەی دەیانەوێت فێری کوردی بن دەتوانن بە یارمەتیی ئەم گۆڤارەوە پەرە بە خوێندنەوەی خۆیان بدەن و فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی بناسن. لە گۆڤارەکەدا بە هەر سێ شێوەزاری کوردی واتە کرمانجکی، کورمانجی و سۆرانی وتار جێ دەگرن. مامۆستا و قوتابییانی کوردی دەتوانن کەڵک لەم گۆڤارە وەربگرن و دەتوانن بە وتارەکانی خۆیان پشتگریی گۆڤارەکە بکەن.