کۆمەڵەکەمان
لە دوای ئەوەی ئەنستیتۆی کوردی لە ئەستەمبوڵ، کە لە ١٩٩٢دا دامەزرابوو، بە قانوون-فەرمانێک داخرا پاش ئەو داخرانە هەست بە بۆشایییەک لە بواری بەرپەرچدانەوەی مافی زمانیی زمانی کوردی، فێرکردن، پاراستن و گەشەپێدانی کوردیدا کرا، کۆمەڵەکەمان بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشایییە لە لایەن خەباتکار و دڵخوازانی ئەنستیتۆی کوردی لە ئەستەمبوڵ لە ٦ی ئازادی ٢٠١٧دا دامەزرا. ئامانج و مەبەستە بنەچەیییەکانی کۆمەڵەکەمان دەکرێت وەها دەستنیشان بکرێت.
-
ئەنجامدانی کارە زانستییەکان بۆ پەرەپێدانی فەرهەنگێکی فرەدەنگ و دیمۆکراتیک؛ بەڕێوەبردنی کۆنفرانس، پانێل، سیمینار ب بەشداریی پسپۆڕەکان بۆ ئەوەی کە سەرنج بۆ بەربەستەکانی لەبەردەم زمانی دایک رابکێشرێت.
-
دامەزراندنی ناوەندێکی بەڵگەکاری تا گەل بتوانێت بگاتە کارەکانی کۆمەڵەکەمان؛ ئامادەکردنی پەڕتووک بۆ فێربوون، فێرکردن،
پەرەپێدان و دیسان بەربڵاوکردنەوەی زمانی دایک.
-
دەستنیشانکردنی ئەو پێشلکارییانەی کە بەهۆی زمانی دایکەوە وەدی هاتوون و ئامادەکردنی سەرچاوە بینراو و بیستراوەکان بۆ
ئافراندنی هۆشمەندییەک لەم بوارەدا.