کارەکانمان
لەبەر نەبوونی قەوارەیەکی زمانی کوردی لە باکوور و تورکیا و لەبەر زەخت و بەربەستە سیاسییەکان گەلی کورد ناتوانێت بە زمانی
خۆی پەروەردە بگرێت. هەر بۆیەش زۆربەی هەرە زۆری کوردان لە باکوور و تورکیا ناتوانن بە زمانی خۆیان بخوێننەوە و بنووسن.
هەروەها بەهۆی سیاسەتی تواندنەوە کە بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بەڕێوە دەبرێت، هەندێک کورد بە
زمانی خۆیان نازانن. بەهۆی ئەم بارودۆخەوە زمانی کوردی تا دێت لە ماڵەکان و لە بازار قسەی پێ ناکرێت. ئەگەر بەر لەم ڕەوتە
نەگیرێت، زمانی کوردی لە باکوور و تورکیا دەکەوێتە نێو بارودۆخێکی خەتەرناکترەوە. کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی بۆ ئەوەی کە
هۆشمەندییەک لەبارەی ئەم بارودۆخەوە دروست ببێت، خەباتەکانی وەکو کۆنفرانس، پانێل و سیمینار ئەنجام دەدات؛ کارگەکانی
فێرکردنی خوێندنەوە و نووسینەوەی کوردی و فێرکردنی کوردی ڕێک دەخات؛ پشتگریی بڵاوکراوەکانی بە کوردی دەکات و خۆیشی
پەڕتووک و گۆڤار بڵاو دەکاتەوە.