ئاست

ئاستی یەکەم

ئاستی یەکەم بۆ ئەو کەسانەیە کە هەر بە کوردی نازانن. ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەشداری لەم ئاستەدا بکەن و پێویستییەکانی ئەم ئاستە وەدی بهێنن، لە کۆتاییدا

  • دەتوانن وتووێژە کورت و سووکەکان بخوێننەوە و لێیان تێبگەن.
  • دەتوانن لە قسە بنچینەیی و ڕۆژانەکان تێبگەن و بەکاریان ببەن.
  • دەتوانن خۆیان بە کەسانی تر بناسێنن و بڵێن کە خۆیان و کەسانی تر خەڵکی کوێن، لە کوێ دەژین و تەمەنیان چەندە.
  • دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ ئاخێوەرانی کوردی بگرن و لێیان تێبگەن کاتێک هێدی قسە بکەن.

ئاستی دووەم

ئاستی دووەم بۆ ئەو کەسانەیە کە کوردیی ڕۆژانە دەزانن یان بنزاراوای خۆیان دەزانن بەڵام ناتوانن بە کوردی بخوێننەوە بەشداربووانی ئەم ئاستە لە کۆتاییدا

  • مەتنی درێژ بخوێننەوە و لێیان تێبگەن.
  • کاتێک لەگەڵ ئاخێوەرانی سروشتیی کوردی قسە دەکەن، ماندوو نابن و دەتوانن بە ئاسانی لێیان تێدەگەن.
  • دەتوانن دەقێکی ئاسان بنووسن.

ئاستی سێیەم